کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێرێز گرنگی بە چەند ئەستێرەیەك دەدات

.

01:52 PM - 02/11/2019

سەرچاوەكانی هەواڵی ئەرووپا ئاشكرایانكردووە : سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید چەند ئەستێرەیەكی كردۆتە ئامانج و زێدانی راهێنەری یانەكەش پێیوایە یانەكەی پێویستی بەگۆرانكاری هەیە لەمیركاتۆی داهاتوو   زێدان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسدا رایگەیاندووە : ئێستا هیچ پلانێكم بۆ دوورخستنەوەی یاریزانانی یانەكە نییە .. بەڵام پێویستیان بەگۆرانكاری هەیە لەمیركاتۆی زستانەدا   لەلایەكی ترەوە پێرێزی سەرۆكی یانەكە لەپلانی ئەوە دایە بەهێنانی یاریزانی ئاست بەرز پێكهاتەكەی یانەكەی بەهێزی بكات   لەمبارەیەوە رۆژنامەی دیاریۆ گۆڵ بڵاویكردۆتەوە : سەرۆكی ریاڵ مەدرید هەڵسەنگاندن بۆ میركاتۆی زستانە دەكات و پلانی ئەوەیە تیپێكی نمونەیی دروست بكات    بۆ ئەو مەبەستەش چەند یاریزانێكی ئاست بەرز و دیاری كردۆتە ئامانج كە هەریەك لە: محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانی لە لیڤەرپوڵ و پاولۆ دیبالا لە یۆڤانتۆس و كیلیان مباپێ لەپاریس سان جێرمانن  تا بتوانێت بۆند لەگەڵ یەكێك یان دوو یاریزان ئیمزا بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە