کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەیاكس پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتركرد

.

01:48 PM - 02/11/2019

لە میانی یاری دەست پێكی هەفتەی 12ی خولی یانەكانی هۆڵەندا   ئەیاكس ئەمستەردام دوور لە یاریگای خۆی رووبەرووی زڤولە بۆوە   لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی ئەیاكس باشتر دەركەوت و لە دەقیقەی 6 یشدا كوینسی پرۆمیس گۆڵی پێشكەوتنی بەخشیە یانەكەی   هەر هەمان یاریزان لە دەقیقەی 11 دا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد   دوای ئەو دوو گۆڵەش یاریزانانی ئەیاكس باشتر یاریان كرد و لە دەقیقەی 20 یشدا داڤید نیرێس گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆماركرد   خۆشی ئەو گۆڵەی نیرێس زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 35 دا گۆستاڤۆ هامەر گۆڵی یەكەمی یانەی خاوەن یاریگای تۆماركرد و جیاوازی گۆڵەكانی كەم كردەوە   هەرچەندە لە دەقیقەی 62 دا مستەفا سیماك گۆڵی دووەمی یانەی زڤولەی تۆماركرد و یانەكەی لە هاوسەنگ كردنەوەی ئەنجامەكە نزیك كردەوە   بەڵام لە پێش تەواو بوونی كاتی یاسایی یاریەكە بە تەنها 2 دەقیقە   داڤید نیرێس گۆڵی دووەمی خۆی و دڵنیایی یانەكەی تۆماركرد   سەرەنجام ئەیاكس ئەمستەردام بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ یاریەكەی لە بەرژەوەندی خۆی یەكلایی كردەوە و بە كۆكردنەوەی 32 خاڵیش پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە بەهێز تر كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە