کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەیەكی نوێی خولی ئیتاڵیا دەستپێدەكات

.

01:43 PM - 02/11/2019

ركابەرییەكانی خولی یانەكانی ئیتاڵیا پێ دەنێتە هەفتەیەكی نوێ كە هەفتەی 11 و ئەمڕۆش سێ یاری دەكرێن   لەیەكەم یاری ئەمڕۆدا كە بەهێزترین و یاریی لوتكە دەبێت  یانەی رۆما لەیاریگای ئۆلۆمپیكۆ میوانداری یانەی ناپۆلی دەكات   رۆما بەسود وەرگرتن لەیاریگاكەی هەوڵی درێژەدان دەدات بە ئەنجامە باشەكانی كە دوو یاری رابردووی بردۆتەوە و بەر لەو یارییە پلەی چوارەمی بە 19 خاڵ گرتووە   لەبەرامبەردا ناپۆلی سەرەرای ئەوەی لەسەرەتای وەرز ئاستێكی بەرزی پێشكەش دەكرد دواتر دووچاری چەند ئەنجامێكی چاوەرواننەكراو بووەوە و ئێستا بە 18 خاڵ لەپلەی شەشەم دێت  كە لەدوو یاری رابردوو یەكسانبووە   هەروەها لە 10 یاریی رابردووی نێوانیاندا رۆما لە4 یاریی سەركەوتوو بووە و لەدوو یاریش یەكسانبوون   ناپۆلی-ش بەهەمان شێوە چوار یاری بردۆتەوە   یانەی ئینتەرمیلانی دووەمی ریزبەندی بە 25 خاڵ سەعات 10ی شەو رووبەڕووی یانەی بۆلۆنیا دەبێتەوە   بۆلۆنیا ئاستی وەك پێویست نییە بۆیە ئینتەر دەیەوێت بەهەر نرخێك بێت سەركەوتن تۆماربكات و سود لەهەر ئەنجامێكی نەخوازراوی یۆڤانتۆسی پێشەنگ وەربگرێت و بچێتە جێگەكەی   هەروەها سەعات 10 و 45 دەقیقەش یاری دێربی لەنێوان هەردوو یانەی تۆرینۆ و یۆڤانتۆس بەرێوەدەچێت و یارییەكەش لەیاریگای ئۆلۆمپیكۆ دی تۆرینۆ دەكرێت   تۆرینۆ لە 3 بردنەوە و دوو یەكسانبوون و بە 11 خاڵ لەپلەی 13 دێت   لەبەرامبەردا یۆڤانتۆس تاكە یانە لەم وەرزە دووچاری هیچ شكستێك نەبووەتەوە و بە 26 خاڵ پلەی یەكەمی گرتووە   ئامانجی خانمە پیرەكە درێژە دانە بەبردنەوەكانی تا بتوانێت پارێزگاری لەپێگەكەی بكات  هەرچەندە لەیاریی رابردوو بەزەحمەت توانیان سەركەوتن تۆمار بكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە