کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز لەبۆندس لیگا دەكرێن

.

01:42 PM - 02/11/2019

ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی 10ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا درێژەی دەبێت و چەند یارییەكی بەهێز لەخۆدەگرێت و پێنج یاریش لەیەك كاتدا دەستپێدەكەن كە سەعات 5 و 30 دەقیقەی سەرلە ئێوارەیە   لەمیانی رووبەڕووبوونەوەیەكی بەهێزدا یانەی بوروسیا منشنگلادباخی پێشەنگی ریزبەندی بە 18 خاڵ دەبێتە میوانی یانەی بایەر لیڤەركوزن   منشگلادباخ هەوڵدەدات درێژە بەبردنەوە و ئەنجامە باشەكانی بدات بۆ ئەوەی پارێزگاری لەلوتكەی ریزبەندی بكات   لەیاریەكی ترو لەهەمان كاتدا هەردوو یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت و بایرن میونشن بەیەكدەگەن   فرانكفۆرت بە 14 خاڵ پلەی نۆیەمی گرتووە و هەوڵدەدات برینەكانی بایرن قوڵتر بكات و لەنێو یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی لێ وەربگرێت   بەڵام بایرن میونشن كە هەفتەی رابردوو براوە بووە ئامانجی درێژەدانە بەبردنەوە و ئەنجامە باشەكانی بەتایبەت دەیەوێت سود لەهەر ئەنجامێكی نەخوازاروی یانەی منشنگلادباخ وەربگرێت و جارێكی تر بگەرێتەوە پێشەنگی ریزبەندی كە ئێستا بە 18 خاڵ لەپلەی دووەمدا دێت   یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لەیاریگای سینگنال ئیدۆنا پارك یارییەكی هەفتەی 10 بەرامبەر یانەی فۆڵفسبۆرگ دەكات   دۆرتمۆند ئاستی وەك پێویست نیە و هەفتەی رابردوو دوو خاڵی لەدەستدا   بۆیە ئەو یارییە گرنگییەكی زۆری هەیە و بەبردنەوەش جارێكی تر هەنگا و بەرەو پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی دەنێت  كە تا بەر لەو یارییە بە 16 خاڵ لەپلەی پێنجەمە   یانەی فۆلفسبۆرگ-یش 17 خاڵی هەیە و پلەی چوارەمی گرتووە   بۆیە بەبردنەوە ئەگەرێكی زۆری هەیە پلەیەك یان دوو پلە بچێتە پێشەوەی ریزبەندی   هەر لەدرێژەی یارییەكاندا یانەكانی لایپزیگ و ماینز رووبەڕووی یەك دەبنەوە   كە لایپزیگ 15 خاڵی هەیە و پلەی 6ی گرتووە و لەچوار یاریی رابردوو دوو بردنەوە و دوو یەكسانبوونی هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە