کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆفینهایم چوارەم بردنەوەی لەسەر یەكی تۆماركرد

.

01:40 PM - 02/11/2019

دەچینە ئەڵمانیا و لە میانی یاری دەست پێكی هەفتەی دەیەمی بۆندس لیگا   هەردوو یانەی هۆفینهایم و پادیربۆرن بەیەك گەیشتن   دوای تەنها 2 دەقیقە لە دەست پێكی یاریەكە رۆبێر سكۆف گۆڵی پێشكەوتنی یانەی هۆفینهایمی خاوەن یاریگای تۆماركرد   دوا بە دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 15 دا پاڤیڵ كادیرا بیك گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆماركرد   هەروەها لە دەقیقەی 25 یشدا یۆرگن لۆكادیا گۆڵی سێیەمی بەخشیە یانەكەی و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو سێ گۆڵە مایەوە   سەرەرای ئەوەی لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی هۆفینهایم باڵادەست بوون   بەڵام لە تۆماركردنی گۆڵی چوارەمی خۆیان سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا یاریەكەیان هەر بەو سێ گۆڵەی گێمی یەكەم لە یانەی پادیربۆرن بردەوە   بەوەش یانەی هۆفینهایم توانی چوارەمی بردنەوەی لەسەر یەك لە خولی یانەكانی ئەڵمانیا تۆمار بكات و بە شێوەیەكی كاتیش بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولەكە سەركەوت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە