کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راشفۆرد مان یونایتدی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی

.

03:39 PM - 31/10/2019

 لەیاریەكی تری لوتكەی قۆناغی 16ی كاراباو كەپ، یانەی مانچستەریونایتد لەیاریگای ستامفۆرد بریدج بووە میوانی یانەی چیڵسی، هەردوو یانە بەبەهێزی دەستیان بەیاری كرد و هێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر دەستپێكرد و لەدوای زنجیرەیەك هێرشی یەك لەدوای یەك و لەدەقیقەی 25 ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ مان یونایتدی میوان ئەژمار كرد، ماركۆس راشفۆرد جێبەجێی كرد و توانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار بكات و گێمی یەكەمیش هەر بەو تاكە گۆڵە كۆتایی هات.
لەسەرەتای گێمی دووەم یانەی چیڵسی خاوەن یاریگا باشتر دەركەوت و فشارەكانی بۆ یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە چڕكردەوە تا لەدەقیقەی 61 میچی باتچواری بەهەوڵێكی تاك لایەنە و دوای تێپەراندنی بەرگریكارانی مان یونایتد گۆڵێكی تۆماركرد و ئەنجامەكەی بەسودی یانەكەی یەكسانكردەوە.
خۆشی ئەو یەكسانكردنەوەیە زۆر بەردەوام نەبوو، لەدەقیقەی73 ناوبژیوان لێدانێكی راستەوخۆی لەدورەیەكی زۆرەوە بۆ مان یونایتد ئەژمار كرد و ماركۆس راشفۆرد زۆر زیرەكانە و بەشوتێكی بەهێز و جوان توانی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی پێ تۆمار بكات.
لەكۆتایدا مانچستەریونایتد یاریەكەی بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی كاراباو كەپ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە