کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید لیگانیسی گۆڵباران كرد

.

03:34 PM - 31/10/2019

لەئیسپانیا و لەبەردەوامی یاریەكانی هەفتەی 11ی لالیگا، یانەی ریاڵ مەدرید لەیاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆی تایبەت بەخۆی سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد و بە 5 گۆڵی بێ بەرامبەر شكستی بەیانەی لیگانیس هێنا.
یانەی شاهانە هەر زوو ویستی خۆی بۆ تۆماركردنی بردنەوە نیشاندا و لەدوای 7 دەقیقە یاریكردن رۆدریگۆ سیلڤا دۆ گۆیس دەرگای گۆڵ تۆماركردنی كردەوە و یانەكەی بەگۆڵێك پێشخست.
دوای تەنها یەك دەقیقە تۆنی كروس گۆڵی دووەمی تۆماركرد، دواتر و بەهۆی فشارەكانی یانەی خاوەن یاریگا بۆ سەر گۆڵی یانەی میوان ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ ئەژماركردن و سێرجیۆ رامۆسی كاپتن و بەرگریكار سەركەوتووانە جێبەجێی كرد و گۆڵی سێیەمی پێ تۆماركرد.
لەگێمی دووەمیشدا باڵادەستی و گۆڵ تۆماركردن لەلایەن تیپەكەی زێنەدین زێدانی راهێنەری فەرەنسی بەردەوام بوو، لەدەقیقەی 69 و لەرێگەی لێدانێكی پەناڵتیەوە كەریم بنزیما واژۆی لەسەر گۆڵی چوارەم كرد.
لەدەقیقەی 1ی كاتی زیادكراویشدا لۆكا یۆڤیچ كە لەگێمی دووەم بەشداری كرد كۆتایی بەكەرنەڤاڵی گۆڵەكانی ریاڵ مەدرید هێنا و گۆڵی پێنجەمی تۆماركرد، بەو سەركەوتنە گەورەیە ریاڵ مەدرید خاڵەكانی كردە 21 خاڵ و بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی سەركەوتەوە لەدوای بەرشەلۆنەوە بەجیاوازی یەك خاڵ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە