کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ بەشێوەیەكی دراماتیكی گەیشتەچارەكی كۆتایی كاراباو كەپ

.

12:31 PM - 31/10/2019

لەیاریگای ئانفێڵد و لەیاریەكی دراماتیكیدا لەقۆناغی 16ی كاراباو كەپ یانەی لیڤەرپوڵ پێشوازی لەیانەی ئارسناڵ كرد، لەگەڵ لێدانی فیكەی ناوبژیوان بۆ دەستپێكردنی یاریەكە هەردوو یانە هێرشەكانیان بۆ سەرگۆڵی یەكتر دەستپێكرد.
لەدەقیقەی 6ی سەرەتای یاریەكە بەهەڵەی شكودران موستافی لیڤەرپوڵ بەگۆڵێك پێشكەوت، بەڵام لەدەقیقەی 19 لۆكاس تۆرێرا بەتۆماركردنی گۆڵێك ئەنجامەكەی بۆ ئارسناڵی میوان یەكسانكردەوە.
دواتر و لەدەقیقەی 26 گابرییل مارتینیلی گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی گەنەرزی تۆماركرد، باڵادەستی یانەی میوان دوای ئەو گۆڵەش بەردەوام بوو، لەدەقیقەی 36 و بەسود وەرگرتن لەهەڵەی بەرگریكارانی لیڤەرپوڵ گابرییل مارتینیلی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ئارسناڵی تۆماركرد و هاندەرانی بەتەواوی دڵخۆش كرد.
لەدەقیقەی 42 ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ لیڤەرپوڵ ئەژماركرد و جیمس میلنەر سەركەوتووانە گۆڵی دووەمی پێ تۆماركرد و لەگێمی یەكەمدا جیاوازیەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە.
لەسەرەتای گێمی دووەم جارێكی تر ئارسناڵ دەستپێشخەری كرد و لەدەقیقەی 54 و لەرێگەی ئانسلی مایتلاند نیڵس گۆڵی چوارەمی تۆماركرد، لەبەرامبەردا و لەدوای 8 دەقیقە لەو گۆڵە ئەلیكس ئۆكسیڵد چامپەرلین بەشوتێكی بەهێز تۆڕی گۆڵی ئارسناڵی هەژاند و گۆڵی سێیەمی خاوەن یاریگای تۆمار كرد.
لەدەقیقەی 62شدا دیڤۆك ئۆریجی بەتۆماركردنی گۆڵی چوارەم ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە و یاریەكەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا، دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی ئارسناڵ جارێكی تر قسەی خۆیان كرد و لەدەقیقەی 70 و بەشوتێكی بەهێز و جوان لەدەرەوەی ناوچەی سزا جۆزیف ویلۆك گۆڵی پێنجەمی تۆماركرد و یانەكەی پێشخستەوە.
ئەو ئەنجامە تا تەواوبوونی كاتی یاسایی بەردەوام بوو، لەدەقیقەی 4ی كاتی زیادكراودا دیڤۆك ئۆریجی بەتۆماركردنی گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەم و یەكسانكردنەوە یانەكەی لەشكستێكی راستەقینە رزگار كرد و جارێكی تر خۆشی خستەوە ناو دڵی هاندەران و یۆرگن كلۆپی راهێنەر و كاتی یاسایی یاریەكە بەیەكسان بوون و بە5 گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
دواتر پەنا برایە بەر لێدانە یەكلاكەرەوەكان تیادا بەهۆی لێهاتویی كاومیهین كیلیهێری گۆڵچی لیڤەرپوڵ كە لێدانێكی گەراندەوە لیڤەرپوڵ توانی بە5 لێدان بەرامبەر بە4 لێدان بردنەوە تۆمار بكات و بەزەحمەتێكی زۆر بلیتێكی گەیشتنە قۆناغی چارەكی كۆتایی كاراباو كەپ دەستەبەر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە