کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا: ناهێڵین روسیا و ئێران و سوریا دەستبەسەر كێڵگەكانی نەوتدا بگرن

.

10:15 PM - 30/10/2019

مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا تەئكیدیكردەوە: وڵاتەكەی رێگە بە هیچكام لە روسیا و ئێران و تەنانەت حكومەتی سوریاش نادات دەست بەسەر كێڵگە نەوتیەكانی رۆژئاوای كوردستاندا بگرن.
مایك پێنس لە میانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی (پی بی ئێس) باسی  لە چارەنووسی كێڵگەكانی نەوت‌و هێزەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان كرد‌و وتی: سەرۆك ترەمپ روونیكردەوە كە هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەمێننەوە‌و ئەركی یەكەمی ئەو هێزانەش پاراستنی كێڵگەكانی نەوت دەبێت لە باكووری سوریا.
وتیشی: هێزەكانی ئەمریكا هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكەن، بۆ زامنكردنی ئەوەی كە داهاتی نەوتی ناوچەكە بۆ ئێران و روسیا و سوریا نەچێت، هەروەها ئەركێكی دیكەی هێزەكانیان ئەوەیە كە لەگەڵ شەڕڤاناندا رێگری بكەن لە سەرهەڵدانەوەی داعش.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە