کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو نەوتەكەی بداتە بەغدا

.

10:10 PM - 30/10/2019

فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشكرایكرد: هەرێمی كوردستان ئامادەیە سەرجەم نەوتەكەی تەسلیمی حكومەتی عیراق بكات، بە مەرجێك گرەنتی ئیمتیازاتی خەڵكی كوردستان بكرێت.
فارس عیسا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانس رایگەیاند: سەقفێكی زەمەنی بۆ گفتوگۆی نێوان هەولێر‌و بەغدا دیاری نەكراوە‌و بڕیاریشە دوای 16ی تشرینی دووەم پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی عیراق لە پەرلەمان پەسەند بكرێت، بۆیە دەبێت پێشوەخت لەسەر كێشەكان رێككەوین.
لەوەڵامی پرسیارێكیشدا كە ئایا هەرێم ئامادەیە جگە لە 250 هەزار بەرمیلەكە، تەواوی بەرهەمی نەوت تەسلیم بكات، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا وتی: بەڵی، چونكە بەپێی دوا ڕاپۆرتی كۆمپانیای سۆمۆ، حكومەتی هەرێم رۆژانە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، لەو ڕێژەیەش دەبێت 250 هەزار بەرمیل تەسلیمی بەغدا بكات، 150 هەزار بەرمیلەكەی تریش بۆ خەرجی كۆمپانیاكان‌و كارەبا تەرخانكراوە.
وتیشی: حكومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو نەوتەكەی تەسلمی بەغدا بكات، بەڵام بەسەرجەم گرێبەست‌و قەرزی كۆمپانیاكانەوە، لەبەرامبەر ئەوە دەبێت رێككەوتنێكی وەها هەبێت، كە ئیمتیازاتی خەڵكی كوردستان بەشێوەیەكی كۆنكرێتی چارەسەر بكرێت، نەك بەگۆڕینی دەموچاوەكانی بەغدا‌و بەمیزاج، بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان ڕووبەڕووی مەترسی بكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە