کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی پیرە پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی سوید لە بەغدا كرد

.

09:22 PM - 30/10/2019

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌ و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتیەكان، پێشوازی لە وەفدێكی باڵیۆزخانەی سوید لە شاری بەغدا بە سەرپەرشتی كریستۆفەر بێرنەت جێگری باڵیۆزی سوید كرد و لە دیدارێكدا ستایشی هەڵوێستی گەل‌ و حكومەت ‌و پەرلەمانی سویدی كرد، كە هەمیشە پشتیوانی گەلی كوردستان بوون.
تەئكیدیشیكردەوە: لە سەر ئاستی ئەوروپا هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ پشتیوانیكردنی گەلی كوردستان لە ڕۆژئاوا و راگرتنی شەڕو پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەكان، لای خۆیانەوە وەفدی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا پەرۆشی خۆیان پیشاندا بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا و رۆڵی ی.ن.ك-یان بەگرنگزانی بەهۆی ئەو پەیوەندییە لەمێژینەیەی لەگەڵ سۆسیال دیموكراتەكانی ئەوروپاو سوید بەتایبەتی هەیانە.
لە درێژەی دیدارەكەدا وەفدی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا ڕایانگەیاند: حكومەتی سوید بەبڕی دە ملیۆن یۆڕۆ كۆمەكی مرۆیی پێشكەش بەبارودۆخی خزمەتگوزاری لە رۆژئاوای كوردستان دەكات و لە سەر ئاستی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپاش هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ پشتیوانی گەلی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە