کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا فەرمانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەردەکات

.

05:18 PM - 30/10/2019

پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانی وەزاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) ئاراستەی گشت زانکۆکانی کوردستان دەکات بەمەبەستی کاری پێویست.

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی دەرکردو سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش بەنوسراوی ژمارە (٨٦٨٢) لە (٢٧/١٠/٢٠١٩) نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد، پاڵپشت بە بڕیاری سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی (٣٠/١٠/٢٠١٩) بە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە نوسراوی ژمارە (١٨١٢٠) فەرمانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەرچوو.

فەرمانەکە کە ئاراستەی سەرجەم زانکۆکان و دامەزراوەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە بۆ کاری پێویست و زانین، لە خاڵی یەکەمی فەرمانەکە هاتوە: دامەزراندنی هەریەک لە سێ یەکەمەکان لەسەر ئاستی بەش لە دەرچوانی گشت زانکۆ حکومییەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) بەشێوەی هەمیشەیی لەسەر میلاکی وەزارەتەکەمان. لەخاڵی دووەمیشدا هاتوە: سێ یەکەمەکان مافی گۆڕینی شوێنی دامەزراندنیان هەیە لە ماوەی یەک مانگدا، لەسەر میلاکی وەزارەتەکەمان بۆ سەر میلاکی هەر وەزارەت و دەستەو لایەنێکی نەبەستراو بە وەزارەت، ئەویش لەدوای ڕەزامەندی و لاری نەبونی هەردو لایەن بۆ ئەو شوێنەی هەڵیدەبژێرن.

2201430102019_olo.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە