کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان بەشێوەیەكی كاتی چووە پێشەنگی كاڵچۆ

.

11:39 AM - 30/10/2019

هەردوو یانەی بریشیا و ئینتەرمیلان لەدووەم یاری هەفتەی 10ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا بەیەكگەیشتن   لەگێمی یەكەم یاریزانانی ئینتەرمیلان باشتر دەركەوتن و هەوڵی قەرەبووكردنەوەی ئەنجامی یاریی پێشویان دەدا كە بەخاڵێك لەیاریگا هاتنە دەرەوەو توانیان ئەو گێمەش بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەسودی خۆیان تەواو بكەن   گۆڵەكەش لاوتارۆ مارتینێز لەدەقیقەی 23 تۆماری كرد   لەگێمی دووەمیش هەوڵی یاریزانانی هەردوو یانە بۆ تۆمار كردنی گۆڵ زیاتر بوو   سەرەتا ئینتەرمیلان باشتر دەركەوت و  درێژەی بەئاستە بەرزەكەیاندا   لەدەقیقەی 63 رۆمیلۆ لۆكاكۆ گۆڵی دووەمی بۆ تۆماركردن   لەبەرامبەردا یانەی بریشیا هەوڵەكانی چڕ كردەوە تا بتوانن ئەنجامەكە هاوسەنگ بكەنەوە   لەدەقیقەی 76یش بەهۆی ئەو فشارەی دروستیان كردبوو میلان سكرینیاری یاریزانی ئینتەرمیلان گۆڵێكی بەهەڵە لەخۆیان تۆماركرد   لەدوای ئەو گۆڵەش ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوە و هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات   لەكۆتایدا یانەی ئینتەرمیلان یارییەكەی بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوەو بووە خاوەن 25 خاڵ و بەشێوەیەكی كاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە