کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیكۆ مەدرید بەرامبەر ئالاڤێس یەكسانبوو

.

11:34 AM - 30/10/2019

یارییەكانی هەفتەیەكی نوێی خولی یانەكانی ئیسپانیا دەستیپێكرد  كە هەفتەی 11 و لەیەكەم یاریدا هەردوو یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و ئەتڵەتیكۆ مەدرید بەیەكگەیشتن   لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی تۆمار كردنی گۆڵیان دەدا   بەڵام لەگێمی یەكەم نەیانتوانی سود لەو هەلانە وەربگرن كە بۆیان هەوڵ و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ تەواو بوو   لەگێمی دووەمیش یارییەكە ئاستێكی بەرزتری بەخۆیەوە بینی و سەرەتا یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید باڵادەستی خۆی نواند و لەدەقیقەی 70 ئەلڤارۆ مۆراتا ئەویانەی بەگۆڵێك پێشخست   لەبەرمبەردا یانەی ئالاڤێس كە لەنێو یاریگاو بەردەم هاندەرانی یاری دەكرد  لەگۆرینی ئاستی یارییەكە سەركەوتوو بوون و لەدەقیقەی 83 لۆكاس پێرێز مارتینێز گۆڵی یەكسانبوونی بۆ تۆماركردن   لەدوای ئەو گۆڵەش ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوە و لەكۆتایدا یارییەكە بەیەكسانبوون و بەگۆڵێك بۆ هەرلایەك تەواو بوو   دوای ئەو یەكسانبوونەش ئەتڵەتیكۆ مەدرید بووە خاوەن 20 خاڵ و لەپلەی سیێیەمی ریزبەندی جێگیربووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە