کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئۆراسیا زیاد دەكات

.

03:55 PM - 29/10/2019

حەمید زادبوم سەرۆكی رێكخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێران ئاشكرایكرد: رێككەوتنێكی بازرگانیان لەگەڵ یەكێتی ئۆراسیا كردووە، بۆ ئەوەی 862 كاڵا لەنێوانیاندا ئاڵوگۆڕ بكەن، ئەوەش وادەكات بازرگانی ئازاد لەنێوان هەردوولادا دروست بێت.
حەمید زادبوم وتیشی: بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ یەكێتی ئۆراسیا كراوە، ئێران 360 جۆر كاڵا بۆ ئەو وڵاتانە هەناردە دەكات‌و ئەوانیش 502 جۆر كاڵا بۆ ئێران دەنێرن، بەو شێوەیەش قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە زیاد دەكات.
لای خۆشیەوە وۆرونیكا نیكیشینا وەزیری بازرگانی یەكێتی ئابووری ئۆراسیا ڕایگەیاند: وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئۆراسیا ئامادەن پەیوەندیی ئابووری ‌و بازرگانی لەگەڵ ئێران فراوانتر بكەن‌و دەیانەوێت سەرجەم لایەنەكان سوود لەم دەرفەتە وەربگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە