کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا: سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

.

03:52 PM - 29/10/2019

ستیڤن منوچن وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت: سزا ئابووری زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنن تاوەكو كۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی دەهێنێت.
وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ بینیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیری ئیسرائیل لە ئۆرشەلیمی پایتەختی ئیسرائیل رایگەیاند: لەماوەی رابردوودا توندترین گەمارۆی ئابوورییان بەسەر ئێراندا سەپاند‌وە، گەمارۆكانیش سەركەوتوو بوون‌و  ئامانجەكەیان پێكاوە و رێگری لە چوونی پارە بۆ ئەو وڵاتە كردووە.
ستیڤن منوچن تەئكیدیكردەوە: واشنتن گەمارۆ ئابووریەكانی سەر ئێران توندتر دەكات‌و بەردەوام ‌دەبێت لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا هەتا ئەو كاتەی دەستبەرداری بەدەستهێنانی چەكی ناوەكی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە