کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق سوورە لەسەر چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی لەگەڵ هەرێم

.

03:46 PM - 29/10/2019

سوهام عوقەیلی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەر هەرێمی كوردستان داهاتی نەوتەكەی تەسلیمی بەغدا نەكات، لە بودجەی ساڵی 2020ی عیراقدا بەشە بودجەكەی بۆ خەرج ناكرێت‌و تەئكیدیش دەكاتەوە، كە هەرگیز سیناریۆی 2019 دووبارە نابێتەوە.
راشیگەیاند: پەرلەمانی عیراق سوورە لەسەر چارەسەركردنی كێشە داراییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان‌و گەرەنتیكردنی وەرگرتنی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، بەڵام ئەگەر حكومەتی هەرێم داهاتی نەوتەكەی نەداتە بەغدا، ئەوا ناتوانێت پشكی خۆی لە بودجەی ساڵی 2020ی عیراق وەربگرێت.
سوهام عوقەیلی وتیشی: لەناو پەرلەمانی عیراقدا ڕێكەوتنێك لەسەر بودجەی هەرێم دەكەین‌و تیایدا كار لەسەر ئەوە دەكەین كە هەرێم زیاد لە شایستە داراییەكانی خۆی وەرنەگرێت كە بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاری دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ڕێكەوتنەی كە دەكرێت تەئكید لەوە دەكاتەوە كە بەبێ تەسلیمكردنی داهاتی نەوت، هەرێمی كوردستان مافی ئەوەی نیە بەشە بودجەی خۆی وەربگرێت و هەرگیز سیناریۆی 2019ش دووبارە نابێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە