کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەنها 10 وەزیری هەرێم سەروەت و سامانی خۆیان ئاشكراكردوە

.

03:44 PM - 29/10/2019

دەستەی دەستپاكی رایگەیاند: تەنها 10 وەزیری كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت ‌و سامانیان پڕكردۆتەوە‌و 17 وەزیر‌و سەرۆكی دەستە ماون كە سامانی خۆیان ئاشكرا بكەن.
دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: تائێستا تەنها 10 وەزیری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت‌و سامانیان ڕەوانەی دەستەكەیان كردۆتەوە، كە ئەوانیش بریتین لە وەزیرانی پلاندانان، كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی‌و گەشتوگوزار، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بازرگانی‌و پیشەسازی، كارەبا، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، پەروەردە، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان‌و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی دەستەی دەستپاكی، دوای تێپەڕبوونی نزیكەی چوار مانگ، لە كۆی 27 وەزیر‌و سەرۆكی دەستەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەنها 10 وەزیر فۆرمەكەیان گەڕاندۆتەوە‌و 17 وەزیر‌و سەرۆكی دەستە‌و هەر چوار یاریدەدەرەكەی سەرۆكی حكومەت فۆڕمەكەیان نەگەڕاندۆتەوە.
هاوكات دەستەی دەستپاكی داوای گەڕاندنەوەی فۆڕمەكە لە تەواوی وەزیر‌و سەرۆكی دەستەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەكات، كە ژمارەیان 17 وەزیرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە