کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناسنامەی براوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئاشكرادەكرێت

.

11:34 AM - 29/10/2019

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ناوی براوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ ساڵی 2019 ئاشكرا كردووە كە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی بەناوبانگی فەرەنسی دەدرێتە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ئەمساڵ  لەو بارەیەوە رۆژنامەی ئێل میساگیرۆی ئیتاڵی بڵاویكردۆتەوە: كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس بۆ جاری شەشەم لەمێژویدا دەبێتە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر و پێش 29 یاریزانەكە دەكەوێت كە لەلیستی پاڵێوراوانی خەڵاتەكەن لەلایەن گۆڤارە فەرەنسیەكەوە   رۆژنامەكە دەڵێت: رۆناڵدۆ پێش ڤان دایكی بەرگریكاری لیڤەرپوڵ و لیۆنێل میسی كاپتنی بەرشەلۆنە كەوتووە و ئامادەكاری دەكات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكە كە وابریارە لەئاهەنگێكی تایبەت لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا لەرۆژی 2ی مانگی 12ی داهاتوو ناوی براوەی خەڵاتەكە رابگەیەنرێت   ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەكردووە : لەهەفتەكانی رابردوودا ژمارەیەك پەیوەندی تەلەفونی لەنێوان كریستیانۆرۆناڵدۆ و لیژنەی بەرپرس لە تۆپی ئاڵتونی ئەنجامدراوە   هەروەها ئەو ئەستێرە پورتوگالیە پێشوازی لەشاندێكی فەرەنسی كردووە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵیدا لەپێناو بڵاوكردنەوەی لەدوای ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكە   جێی باس كردنەوە:كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس نازناوی كاڵچۆ و جامی سوپەری ئیتاڵی بەدەستهێناوە   ئەمە جگە لەبەدەستهێنانی نازناوی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال و تێپەراندنی بەربەستی 700 گۆڵ لەكاروانی یاریكردنی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە