کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی 10ی كاڵچۆ دەستپێدەكات

.

11:33 AM - 29/10/2019

 لەئیتاڵیاش ئەمشەو  یاریەكانی هەفتەی 10ی خولی پلەیەكی یانەكانی ئەو وڵاتە دەستپێدەكات   لەسەعات9ی شەو و لەیاری دەستپێكی ئەو هەفتەیەدا پارما میوانداری هیلاس ڤیرۆنا دەكات  لەسەعات 11ی شەویش یانەی ئینتەرمیلان دور لەیاریگا و هاندەرانی دەبێتە میوانی بریچیا   شەممەی رابردوو نیراتزۆری لەژێر سەرپەرشتی ئەنتۆنیۆ كۆنتی هەلی وەرگرتنی پێشەنگی ریزبەندی خولەكەی لەیۆڤانتۆس لەدەستدا و نەیتوانی سود لەیەكسان بونی ركابەرەكەی لەبەرامبەر لیچی وەربگرێت و لەیاریگای خۆی لە بەرامبەر پارما بە2گۆڵ یەكسان بوو  بەڵام بۆ ئەم یاریە پێشبینی دەكرێت ئینتەرمیلان روبەروی ئاستەنگی زۆر نەبێتەوە بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەنجامی یاریەكە بەتایبەت كە یانەی لیچی لە9 یاری رابردوی تەنها 2 بردنەوەی تۆمار كردووە و لە3 یاری ناویاریگای خۆیشی تەنها خاڵێكی بەدەستهێناوە   چوارشەممەش یاریەكانی هەفتەی 10ی كاڵچۆ بەردەوام دەبێت   یانەی یۆڤانتۆسی هەڵگری نازناو لەئەلیانز ستادیۆمی تایبەت بەخۆی روبەروی جەنەوا دەبێتەوە   ئامانجی ماوریسیۆ ساری راهێنەر و یاریزانەكانی تەنها بردنەوەیە تا بتوانن پارێزگاری لەلوتكەی ریزبەندی بكەن كە رەنگە بەشێوەیەكی كاتی لەبەرژەوەندی ئینتەر لەدەستی بدات   بۆ ئەم یاریە ساری راهێنەر بەشداری بەكریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی دەكات كە لەیاری پێشودا و بەمەبەستی پشوو وەرگرتن لەپێكهاتەكەی دوری خستەوە   لەیاركانتری هەفتەی 10ی كاڵچۆ ناپۆلی میونداری ئەتڵانتا دەكات   لازیۆ روبەروی تۆرینۆ دەبێتەوە  رۆما دەبێتە میوانی ئۆدەنێزی   سامپەدۆریا و كالیاری پێشوازی لەلیچی و بۆڵۆنیا دەكەن و فیۆرەنتینا دەبێتە میوانی ساسۆلۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە