کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤالڤێردی لەلیستی یاریزانەكانی ئارسەری دوورخستەوە

.

11:33 AM - 29/10/2019

ئیرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ یاری یانەكە بەرامبەر یانەی بەلەدەولید لە میانی یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا ئاشكراكرد   ئەو راهێنەرە ئیسپانیە بە شێوەیەكی چاوەروان نەكراو بڕیاریداوە ئارسەر میلۆی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەكە دووربخاتەوە كە لەم وەرزەدا ئەو یاریزانە بەرازیلیە بە بەرزترین ئاستی خۆیەوە دەردەكەوێت و لە جێگەی ئەو بانگهێشتی كارلیس ئەلینای كردووە لە كاتێكدا سیرجی رۆبێرتۆ بۆ پێكهاتەكەی گەڕاتەوە ئەمەش لە دوای ئەوەی لە لایەن دەستەی پزیشكی یانەكەتەلۆنیەكەوە گلۆپی سەوزی بۆ هەڵكرا   لە لیستەكەدا بۆ جارێكی تر ساموێل ئۆمتیتی بەرگریكاری فەرەنسی یانەكەبەهۆی پێكانەوە دوورخراوەتەوە و هەریەك لە جۆنیۆر فیرپۆ و موسا واگێ بە بڕیاریكی هونەری و عوسمان دیمبلی بە هۆی سزادانەوە بەشداری ئەو یارییە ناكەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە