کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنەوریاڵ مەدرید دەگەرێنەوە بۆ ركابەریەكانی لالیگا

.

11:32 AM - 29/10/2019

 وا بریارە ئەمشەو  جەولەیەكی تر لەیاریەكانی خولی پلەیەكی یانەكانی ئیسپانیا دەستپێبكات و یانەكانی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید دوای پشودانیان بەهۆی دواخستنی یاری كلاسیكۆ دەگەرێنەوە بۆ ركابەریەكانی خولەكە   هەفتەی 11ی لالیگای ئیسپانی بەیاری نێوان دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و ئەتڵەتیكۆمەدرید لەسەعات 9ی شەوی سێشەممە دەستپێدەكات   رۆخی بلانكۆس كە ئێستابە19خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە لەبەردەم هەلێكدایە بۆ وەرگرتنی لوتكەی ریزبەندی لەگرانادای پێشەنگ ئەگەر بتوانێت شەشەم بردنەوە لەبەرامبەر ئالاڤێسی میوانداری تۆمار بكات بەڵام وەرگرتنی پێشەنگی رەنگە تەنها 2 سەعات بەردەوام بێت بەهۆی ئەوەی یانەی بەرشەلۆنەی هەڵگری نازناو لەسەعات11و15دەقیقەی هەمان شەو لەیاریگای كامپ نو میوانداری بەلەد وەلید دەكات   كە یانە كەتەلۆنیەكە پاڵێوراوە بۆ تۆماركردنی پێنجەم بردنەوەی بەودوای یەك لەدوای شكستەكەی لەبەرامبەر گرانادا لە21ی مانگی رابردوو ئەمە جگە لەوەی بەرشەلۆنە لە6 یاری كۆتایی خۆیدا لەكامپ نو لەبەرامبەر بەلەدوەلید روبەروی هیچ شكستێك نەبۆتەوە  چوارشەممەش یاریەكانی هەفتەی11ی لالیگا بەردەوامییان دەبێت  لەسەعات 11و5دەقیقەی شەو یانەی ریاڵ مەدرید لەسانتیاگۆبیرنابیۆ لەبەرامبەر لیگانیس یاری دەكات   ریاڵ مەدرید بەجیاوازی2 خاڵ لەگرانادای پێشەنگ لەپلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە و پێشبینی دەكرێت بتوانێت سەركەوتن لەبەرامبەر یانەكەی دوا پلەی ریزبەندی تۆمار بكات و جارێكی تر بگەرێتەوە پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی   یانەی شاهانە لەم وەرزە روبەروی تەنها یەك شكست بۆوە ئەویش لەبەرامبەر ریاڵ مایۆركابوو كە بەهۆیەوە لوتكەی ریزبەندی لەبەرژەوەندی بەرشەلۆنە لەدەستدا و چاوی لەوەیە ركابەرەكەی بردنەوە تۆمار نەكات تا پێشەنگی وەربگرێتە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە