کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەریونایتد بەمەرج گاریس بەیڵ دەباتە ریزەكانی

.

01:38 PM - 28/10/2019

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا جەختیان لەوە كردەوە : یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی بەمەرج ئامادەیی خۆی  دەربڕیوە لە داهاتوودا گاریس بەیڵی ئەستێرەی وێڵزی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ریزەكانی بگوازێتەوە    بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی میرەری بەریتانی لە هاوینی رابردوو ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید تواناكانی گاریس بەیلی پێشنیازی یانە ئینگلیزییەكە كرد كاتێك زینەدین زیدانی راهێنەر بە ئاشكرا رایگەیاند نایەوێت بەیڵ لە مەدرید درێژە بەیاریكردن بدات    رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكرد : ئیدارەی مانچستەریونایتد رەتیكردۆتەوە بە شێوەی خواستن و بۆماوی وەرزێك گاریس بەیل بباتە ریزەكانی    ئەمەش بەهۆی زۆری پێكانی ئەو ئەستێرەی وێڵزییە و زۆری بڕی مووچەی مانگانەكەی كە 500 هەزار پاوەندە    رۆژنامەكە ئەوەشی روونكردۆتەوە ئیدارەی یانە ئینگلیزیەكە ئەوەیان بە بەیڵ راگەیاندووە كە لەبەرامبەر ئەو یارییانەی بەشداری تیادا دەكات مووچەی هەفتانەكەی بۆ خەرج دەكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە