کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەوڵی گەڕاندنەوەی رۆناڵدۆ دەدەن

.

01:36 PM - 28/10/2019

سەرچاوەكانی هەواڵی ئەوروپا ئاشكرایانردووە سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵەكانی دەستپێكردووە بۆ گەراندنەوەی كریستیانۆ رۆناڵدی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس    كۆتایی وەرزی رابردوو رۆناڵدۆ بەبری 100 ملیۆن یۆرۆ ریزی ریاڵ مەدریدی بەرەو یوڤی بەجێهێشت  ئەمەش كاریگەرییەكی زۆری لەیانەكە مەدریدییەكە دروست كردووە كە تائێستا جێگرەوەیەكی بەهێزیان نەهێناوەتە یانەكەی    لەمبارەیەوە میدیاكانی ئەوروپا ئاشكرایانكردوو : فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید رایگەیاندووە دەیەوێت جارێكی تر بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیمزا بكات كە بۆندەكەی تاساڵی 2021ە    بەڵام رۆناڵدۆ بەر لەوەی دەستكەوت و ئەنجامی هەبێت نایەوێت لەیانەی یۆڤانتۆس بروات    لەمبارەیەوە تۆری هەواڵی دیاریۆ گۆڵ رایگەیاندووە : دوای ئەوەی رۆناڵدۆ بەرەسمی وازهێنانی یەكجاری لەیاریكردن رادەگەیەنێت هەوڵدەدەین بۆندی لەگەڵ ئیمزا بكەین و ببێتە باڵیۆزی ریاڵ مەدرید و بەشێوەیەكی سەرەتایش لەگەڵیدا گەیشتونەتە رێككەوتن    جێگەی باسە رۆناڵدۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید لەماوەی چەند وەرزێكدا چەندین ئەنجام و دەستكەوتنی لەسەر ئاستی ئیسپانیا و ئەوروپا و جیهان بەدەستهێنا و پێنج جاریش خەڵاتی تۆپی زێری باشترین یاریزانی جیهانی پێدراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە