کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎كۆسرەت رەسوڵ: پێویستە بازنەی بەرەنگاری تیرۆر لەجیهان فراوان بكرێت

.

12:22 PM - 28/10/2019

 كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەبارەت بەكوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی گروپی تیرۆرستی داعش پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: كوشتن و لەناوبردنی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هەواڵێكی دڵخۆشكەرە بۆ گەلی كوردستان، ئەو گەلەی بەنوێنەرایەتی هەموو دنیاو بەهاوكاری هاوپەیمانان شەڕی دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی جیهانی كردو سەدان ڕۆڵەی قارەمان و گیانفیدامان بوونە قوربانی دڕندایەتییەكانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆرستیە و دواجار ئیرادەی گەلەكەمان و ئازادیخوازانی دنیا سەركەوت و كۆتایی ڕەش و تاریكیش بۆ تیرۆرستان و تاریكپەرستانە.
‎كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی تەئكیدی كردۆتەوە: وێڕای دەستخۆشییان لە هاوپەیمانان و كۆمەڵی نێودەوڵەتی، دووپاتی دەكەنەوە پێویستە بازنەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو لەناوبردنی بیری توندڕەوی یەكجارەكی فراوانتر بكرێ و هەوڵی زیاتر بخرێتەگەڕ بۆ كۆتایی هێنان بەتیرۆرستان و پاراستنی جیهان لە پیلانگێڕییەكانیان، ئێستاش مەترسییەكانی تیرۆر كۆتایی نەهاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە