کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەستا رەسوڵ لەگەڵ هونەرمەندانی شاری رانیە كۆبۆوە

.

09:25 PM - 27/10/2019



بە مەبەستی گرنگیدان بە بواری هونەری و گوێگرتن لە كێشە و گرفتەكانیان وەستا رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەرین بەجیا كۆوبوونەوەی لەگەڵ هونەرمەندانی تیپی میوزیكی رانیە و تیپی كچانی رانیە و ستافی كارگێری پەیمانگای هونەرە جوانەكانی رانیە ئەنجامداو ئامانجیش لە بینینی راستەوخۆ و دیداری هونەرمەندان هاوكاری كردن و گوێگرن بوو لە داواكارییەكانیان تاوەكو هونەرمەندان بتوانن زیاتر خزمەت بە بواری هونەری بكەن لەسنوورەكە.
لەبەرامبەر ئەم پشتیوانیەشدا هونەرمەندانی شاری رانیە سوپاسی وەستا رەسوڵیان كرد  كە وەك هەمیشە خزمەتی هونەرمەندان دەكات بێ جیاوازی و بەردەوامە لەهاوكاریكردنیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە