کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خولێكی ئەندازیاری بۆ خوێندكاران دەكرێتەوە

.

09:19 PM - 27/10/2019

لەدرێژەی بەڕێوەچوونی كۆڕو كۆبوونەوە زانستی وپەروەردەیی وكۆمەڵایەتی یەكانی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی وسازدانی جۆرەها خول بۆ بەرزكردنەوەی تواناو ئاستی زانستی لاوان بەگشتی وخوێندكارانی زانكۆ بەتایبەتی .

سەرلەئێوارەی ئەمرۆ بەسەرپەرشتی حاكم قادرحەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، لەهۆڵی شەهید ئارام ، خولی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی خوێندكارانی كۆلیژی ئەندازیاری كەماوەی پێنج رۆژ دەخاینێ‌ بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای دەسپێكردنی خولەكەدا كەتیایدا زیاتر لە(250) خوێندكاری زانكۆ بەشدارن ، حاكم قادر وتەیەكی پێشكەش بەبەشداربووانی خولەكەكردو تیایدا باسی لەبەردەوامی وبەگەرخستنی پرۆژەی هاندان و گرنگیدان بەگەنجان وخوێندكارانی زانكۆ كرد، كەلەچواچێوەی كۆڕو خولی تایبەتدا بەهاوكاری ژمارەیەك پسپۆڕی تایبەتمەندی بەئەزمون وشارەزا لەسەرجەم بوارەكاندا وانەكان دەڵێنەوە ، لەبەشێكی تری ووتەكانیدا ڕێنوێنی بەشداربوانی كرد سود لە تواناو شارەزایی مامۆستایانی وانەبێژەكان وەرگرن .

پێویستی ئاماژە بۆكردنە خولەكە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخاێنێ‌ ولەكۆتاییدا بەشداران بڕوانامەی بەشداربوون وەرگرن.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە