کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا: ئەمریكا نەوتی سوریا بە قاچاغ دەبات

.

05:59 PM - 27/10/2019


 وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشكرایدەكات، داهاتی بە قاچاغ بردنی نەوتی سوریا لەرێگەی چەند بازرگانێكەوە دەخرێتە سەر هەژماری دامەزراوە ئەمنیەكانی ئەمریكا.
وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، واشنتۆن دەستی  بەسەر كێڵگە نەوتیەكانی رۆژهەڵاتی سوریادا گرتووەو نەوتی ئەو ناوچەیەش لەژێر چاودێری سەربازانی ئەمریكادا هەناردەی چەند وڵاتێك دەكرێت‌و داهاتەكەشی راستەوخۆ بۆ هەژماری دامەزراوە‌و ئاژانسی تایبەتی ئەمنی لە ئەمەریكا دەگوازرێتەوە.
بەیاننامەكە تەئكیدیكردۆتەوە، داهاتی بە قاچاغبردنی نەوتی سوریا لەلایەن حكومەتی ئەمەریكاوە  بڕی 30 ملیۆن دۆلارە لە مانگێكدا.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی واشنتۆن لە ئێستادا دەیكات، وەك دەستبەسەرداگرتن‌و كۆنترۆڵكردنی كێڵگە نەوتییەكان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەقاچاغ بردنێكی نێودەوڵەتیە‌و سەرچاوە سروشتییەكانی سوریا نە موڵكی داعشەو نە ئەمەریكا بەڵكو تەنها موڵكی كۆماری عەرەبی سوریایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە