کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرازیل هاوڵاتیانی هیندو چین لە ڤیزا دەبەخشێت

.

05:56 PM - 27/10/2019



 حكومەتی بەرازیل لەپێناو راكێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرانی بیانی، پلانی هەیە پێدانی ڤیزا بۆ گەشتیاران‌و وەبەرهێنەرانی هیندو چین لاببات.
(جاییر بولسونارو) سەرۆكی بەرازیل لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ چین رایگەیاندووە، پلانی هەیە سیاسەتێكی نوێ‌ جێبەجێبكات، كە بریتیە لەوەی دەرگای وڵاتەكەی بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی بكاتەوە‌و فیزاش بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی‌و وەبەرهێنەرانی چەند وڵاتێك هەڵبگرێت، بەتایبەتی چین‌و هێندستان.
ئەو هەنگاوەی سەرۆكی بەرازیل لەكاتێكدایە، مانگی ئاداری ئەمساڵیش لە میانی سەردانێكیدا بۆ ئەمریكاو كۆبوونەوەی لەگەڵ (دۆناڵد ترەمپ) رایگەیاندبوو، پێویستە رێوشوێنەكانی وەرگرتنی ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەڵبگیرێت‌و تاوەكو ئاسانكاری بۆ هاتوچۆكردنی وەبەرهێنەران‌و گەشتیاران بكرێت، هەروەها برەوی زیاتر بە كەرتی ئابووری بەرازیل بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە