کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی و ستیڤ فەیگن دواین پێشھاتەکانیان لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە تاوتوێكرد

.

03:03 PM - 27/10/2019

لە دەباشان بافڵ تاڵەبانی و ستیڤ فەیگن  کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێم  پرسی سیاسی و ئەمنی و دواین پێشھاتەکان لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

لەدیدارێکدا  بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ھەستیاری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانکارییەکان و ئەرک و بەرپرسیارێتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم ھەلومەرجەدا، بافڵ تاڵەبانی خوێندنەوەی بۆ ھاوکێشەکان و ھەلومەرجی سیاسی گۆڕاوی ناوچەکە کرد و سیاسەتی یەکێتیی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو، لەو روانگەیەوە تەئکیدی لەیەکخستنەوەی ماڵی کورد و یەکڕیزی نیشتمانی کردەوە  لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەرێم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە