کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەكانی میلانۆ ركابەری لەسەر ئیبرا دەكەن

.

11:57 AM - 27/10/2019

سەرچاوەكانی هەواڵی ئیتاڵیا ئاشكرایانكردووە یانەكانی شاری میلانۆ لەركابەرییەكی بەهێزدان بۆ دەستەبەركردنی تواناو لێهاتووی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و یاریزانی یانەی لۆس ئەنجلس گالاكسی ئەمریكی، بۆندی یاریزانی ناوبراو لەمانگی 12ی ئەمساڵ لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلس كۆتایی دێت، لەمبارەیەوە پێگەی كاڵچۆ میركاتۆ ئاشكرایكردووە دوای ئەوەی ئیبرا دەیەوێت بگەرێتەوە خولی ئیتاڵیا هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و میلان نایانەوێت بۆند لەگەڵ مەسعود ئۆزێل ئیمزا بكەن و هەوڵی بۆ گواستنەوەی ئیبراهیمۆڤیچ دەدەن و گفتوگۆشیان دەستپێكردووە، هەرچەندە ئارسناڵ دەیەوێت بەهەر نرخێك بێت لەمیركاتۆی زستانە ئۆزێل بفرۆشێت بەهۆی موچە زۆرەكەیەوە  جێگەی بیرهێنانەوەیە ئیبراهیمۆڤیچ یەكێكە لەو یاریزانانە لەزۆربەی خولە بەهێزەكانی ئەوروپا یاری كردووە، وەك یانەكانی مالمۆ، ئەیاكس ئەمستردام، یۆڤانتۆس، ئینتەرمیلان، ئەی سی میلان، بەرشەلۆنە، پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتد كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە