کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەیاری لوتكە لیڤەرپوڵ رووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە

.

11:56 AM - 27/10/2019

ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی 10ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا درێژەی دەبێت و بەهێزترین و یاری لوتكەش لەخۆدەگرێت  لەمیانی یارییەكی ئەو هەفتەیەدا یانەی لیڤەرپوڵ لەیاریگای ئەنفێڵد میوانداری یانەی تۆتنهام دەكات و سەعات 7 و 30 دەقیقە دەستپێدەكات  لیڤەرپوڵ هەوڵدەدات جارێكی تر بگەرێتەوە سەر ئەنجامە باشەكانی و بردنەوە تۆماربكات  كە هەفتەی پێشوو بۆ جاری یەكەم لەم وەرزەو دوای هەشت بردنەوەی لەسەریەك دووچاری یەكەم یەكسانبوون هات و بە 25 خاڵیش لەپێشەنگدا مایەوە، بۆیە ئامانجی یانەكە بەدەستهێنانی سێ خاڵە تا جیاوازیەكەی لەگەڵ مان سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پریمەرلیگ زیاتر بكات  لەو یارییەش محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەكە بەشداری دەكات كە هەفتەی پێشوو بەهۆی پێكان یاری نەكرد، سەرەرای ئەوەی هەریەك لە ڤان دایك و ماتیب و ئارنۆڵد و فیناڵدۆم و فێرمینۆ و سادیۆ مانی بۆ یارییەكە ئامادەن  لەبەرامبەردا بارودۆخی یانەی تۆتنهام وەك پێویست نییەو لەدوو یاری رابردوودا دووچاری شكست و یەكسانبوون بووەتەوەو بەر لەو یارییەش بە 12 خاڵ لەپلەی حەوتەمی ریزبەندیە  بۆیە ئەركی ئەو یانەیە قورسە هەرچەندە یاریزانە ئاست بەرزەكانی ئامادەن و هیچ كێشیەكیان نییە بەتایبەت سون هیونگ مین و هاری كین و ئیریك لامیلا لەگەڵ  ندۆمبیلی و یان فیر تۆن خین   لە10 یاری رابردووی نێوانیشیاندا یانەی لیڤەرپوڵ باڵادەستەو توانیویەتی 5 بردنەوە تۆماربكات و لەچوار یاریش یەكسانبوون، لەبەرامبەردا تۆتنهام یەك سەركەوتنی هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە