کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی عیراق دواخرا

.

11:54 AM - 27/10/2019

بەهۆی خۆپیشاندان و نائارامی شارەكانی ناوەراست و باشووری عیراق  یەكێتی تۆپی پێی عیراق بریاریدا یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی نایاب دوابخات  بریاربوو سبەینێ یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی نایاب دەستپێبكات  بەڵام یەكێتی ناوبراو بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوەو ئاماژەی بەوەكردووە بەهۆی بارودۆخی شارەكانی ناوەڕاست و باشوور یارییەكانی ئەو هەفتەیەیان دواخستووەو هیچ وادەكیشیان بۆ بەرێوەچوونی دیاری نەكردووە  ئەمەش بۆتە جێگەی رەخنەی شارەزایان و چاودێرانی تۆپی پێ لەعیراق  چونكە لەوەرزەكانی پێشوو خولی نایاب بەردەوام دواخراوەو درێژترین ماوەی لەسەر ئاستی جیهان تۆماركردووە  لەم وەرزەش تا خولەكە گەیشتۆتە هەفتەی پێنجەم چەند یانەیەك یارییەك یان دوو یاریان ئەنجامداوە  جێگەی باسە یانەی مینا بە 8 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندیە  هەردوو یانەی هەولێرو زاخۆش لەخولەكە بەشدارن، هەولێر هەر چوار یارییەكەی بەیەكسانبوون كۆتایی پێهێناوەو خاوەن چوار خاڵە، زاخۆش لەدوا پلەی ریزبەندیەو سێ شكست و یەكسانبوونێكی هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە