کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كچانى نەورۆز پاڵەوانی پایسكلسواری كوردستانن

.

11:52 AM - 27/10/2019

دوای سێ ساڵ لە چاوەروانی یاریزانان بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی پایسكلسواری یانەكانی كوردستان  دواجار دوای ئەم چاوەروانیە بەچاودێری لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی یەكێتی پایسكیلسواری پاڵەوانێتی یانەكانی كوردستان بۆ كوران و كچان بەڕێوەچوو  پاڵەوانێتییەكە ‌لەسەر ڕێگەی شێخ توراب لەهەولێر بەڕێوەچوو  كە لەسەر ئاستی كوران 23 یاریزان لە 7 یانەی جیاواز و لەسەر ئاستی كچانیش 14 یاریزان لەچوار یانەی جیاواز ركابەری برینی 17 كیلۆمەتری پاڵەوانێتیەكەیان دەكرد   دوای ركابەرییەكی بەهێزی یاریزان و یانە بەشداربووەكان، یانەی دهۆك یەكەم و یانەی كۆیە دووەم و یانەی هەولێر سێیەمی پاڵەوانێتیەكەیان بەدەستهێنا، لەسەر ئاستی تاكی كورانیش (بەرەڤان قاسم و نەوزاد مستەفا) لە یانەی دهۆك پلەكانی یەكەم و دووەمیان بەدەستهێنا  لە ركابەرییەكانی كچانیش یانەی نەورۆز هاوشێوەی پاڵەوانێتی عیراق بووە خاوەن پلەی یەكەم و پلەكانی دووەم و سێیەمیش بووە بەشی یانەكانی برایەتی و ئافرەتانی هەولێر، لەسەر ئاستی تاكی كچانیش پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم بووە بەشی هەریەك لە كچە یاریزانانی یانەی نەورۆز (سۆزی دڵشاد، موژدە رەفیق و  كانی حسێن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە