.
09:16 AM - 27/10/2019
ده‌نگۆی كوژرانی ئه‌بوبكر به‌غدادی سه‌رۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ئه‌مریكادا بڵاوده‌كرێته‌وه.
گۆڤاری نیوزی ئەمریكی لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای پنتاگۆن بڵاوی كردۆتەوە كە ئەبوبەكر بەغدادی لە بۆردومانێكدا لەشاری ئیدلیبی سوریا لەگەڵ هەردوو هاوسەرەكەی كوژراون ، سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌شده‌كات كه ئه‌بوبكر به‌غدادی له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌شی كوژراون.
هەروەها دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نوێترین تویتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "شتێکی گەورە هەر ئێستا رویدا".
بڕیارە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی وتارێک پێشکەش بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە