کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تاكۆتایی ئەمساڵ رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجە ئامادەنابێت

.

04:58 PM - 26/10/2019


پەرلەمانتارێكی عیراق رای دەگەیەنێت  كە بەهۆی جێكردنەوەی داواكاری خۆپیشاندانەكان و ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكرێت  ئاستەمە تا كۆتایی ئەمساڵ بتوانرێت رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2020 ئامادەبكرێت.
لەوبارەیەشەوە  سەلیم هەمزە ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند لەباری ئێستادا حكومەتی عیراق بەهۆی سەرقاڵییەوە بە داواكاری خۆپیشاندەرانەوە ناتوانێت رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمان بكات.
وتیشی: یاسای بودجە پێویستی بە داڕشتنەوەی نوێ‌ هەیە بەتایبەت كە لەئێستادا گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا بۆ رێككەوتن بەردەوامیان هەیەو هێشتا بۆ یەكلایكردنەوەی كێشەكان وەفدی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا دانەنیشتونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە