کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا كێڵگە غازێكی ئێران لەسزاكان دەبەخشێت

.

04:57 PM - 26/10/2019


 ئەمریكا كێڵگە گازێكی سروشتی هاوبەشی نێوان ئێران و بەریتانیا بۆ ماوەی 2ساڵ لەسزا سەپێندراوەكان دەبەخشێت .
لەوبارەیەشەوە كۆمپانیای (سریكا) بۆ ووزە رایگەیاند: كە وەزارەتی گەنجینەكانی ئەمریكا بۆ ماوەی 2ساڵی تر بەخشینی كۆمپانیاكەیانی لە سزا سەپێندراوەكانی سەر ئێران پەسەندكردووە كە لەئێستادا لە كێڵگە غازی دەریایی (رام)دا كار دەكەن و پشكی سەدا (50)یان تێدا هەیە.
جێی ئاماژەیە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووش ئیدارەی ئەمریكا بۆ ماوەی ساڵێك كۆمپانیاكانی نەوتی بەریتانیاو لە نێویشیاندا كۆمپانیای سریكای لەو سزایانە بەخشیبوو كە لەكێڵگە غازیە هاوبەشەكاندا لەگەڵ ئێراندا كار دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە