کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران نزیكەی یەك ملیۆن تۆن بەرهەمی هەناری دەبێت

.

04:55 PM - 26/10/2019


 وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران پێشبینی دەكات  كە بۆ وەرزی پێگەیشتی بەرهەمی هەنار لە وڵاتەكەیاندا نزیكەی یەك ملیۆن تۆنیان لەو بەرهەمە هەبێت و بشتوانن برێكی زۆری لێ‌ هەناردەی دەرەوە بكەن.
لەوبارەیەشەوە  زەهراْ   جەلیلی لێپرسراوی نوسینگەی كاروباری میوەكان و باخداری لە وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران رایگەیاند: كە پێشبینی دەكەن بۆ ئەمساڵ بەرهەمی هەناری وڵاتەكەیان بگاتە 900 هەزار تۆن و بڕی زۆری ئەو بەرهەمەش لە پارێزگاكانی (فارس و ئەسفەهان و یەزدو سمنان و لوڕستان) بەرهەم بهێنرێت.
وتیشی: گۆرانكاریەكانی كەشوهەوا كاریگەیان لەسەر ئاستی بەرهەمەكەو زۆرو كەمییەكەی دەبێت و ساڵی رابردووش لەو بەرهەمی هەنارەی هەیانبووە بڕی 15 هەزار تۆنیان بەبەهای نزیكەی 16 ملیۆن دۆلار لێ‌ هەناردەی بازارەكانی روسیاو عیراق و سویسراو فەرەنساو ئەڵمانیاو كۆریای باشور كردووە .
ئاشكراشیكرد كە ئێران وەك ووڵاتێكی گەورەی بەرهەمهێنی هەنار دەتوانێت ساڵانە 15 بۆ 35 هەزار تۆن لەبەرهەمی هەنار هەناردەی دەرەوە بكات و دەتوانێت ئەو برەش بۆ 150 هەزار تۆ بەرزبكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە