کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆماومیلان لەیاری لوتكەی هەفتەی10ی كاڵچۆ بەیەكدەگەن

.

11:25 AM - 26/10/2019

ئەمڕۆ ڕكابەریەكانی هەفتەی نۆیەمی كاڵچۆ درێژەیان دەبێت و سێ یاریش بەڕیوە دەچن   لە سەعات 4 ی پاش نیوەڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی هەشت وەرزی ڕابردووی سكۆدیتۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی لیچی دەبێتەوە   بۆ ئەو یاریەش پێشبینی دەكرێت ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری یۆڤی پشوو بە چەند یاریزانێكی سەرەكی یانەكەی بدات   ئەویش تا دووربن لە پێكانەوە و لە یارییەكانی داهاتووویاندا سوود لە تواناكانیان وەربگرێت   لە سەعات 7ی شەوی شەممەشدا یانەی ئینتەمیلان لە یاریگای جۆسیپی میاتزا پێشوازی لە یانەی پارما دەكات   بۆ ئەو رووبەروو بوونەوەیەش ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری نێراتزووری سەرجەم یاریزانە بە توانا و ئەستێرەكانی بانگهێشت كردووە و لە پلانی ئەوەشدایە بە بەهێزترین پێكهاتەوە رووبەرووی پارما ببێتەوە   ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن بە بردنەوەیان لەو یاریەدا و لە ئەگەری هەر ئەنجامێكی نەخوازراوی یۆڤانتۆس ئەوا جارێكی تر بگەڕێنەوە لوتكەی ریزبەندی خولەكە   رۆژی یەك شەممەش ركابەرییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا بەردەوامیان دەبێت و لە سەعات 5 یشدا یانەی ناپۆلی دوور لە یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی سپال دەبێتەوە   هەروەها لە یاری لوتكەی ئەو هەفتەیەشدا هەردوو یانەی رۆما و ئەی سی میلان لە یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ بەیەك دەگەن   بۆ ئەو یاریەش راهێنەری هەردوو یانە لە ئامادەكارییەكانیان بەردەوام و سەرجەم ئەستێرەكانیشیان بۆ ئەو یاریە بەهێزە بانگهێشت كردووە   ئەویش تا بتوانن بەهێزترین و گرنگ ترین یاری هەفتەی نۆیەمی كاڵچۆ بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە