کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كیلینی وادەی وازهێنانی لەیاریكردن دیاریكرد

.

11:24 AM - 26/10/2019

جۆرجیۆ كیلینی بەرگریكاری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی وادەی وازهێنانی یەكجاری لەجیهانی تۆپی پێ دیاریكرد لەو كاتەی كە تەمەنی گەیشتۆتە 35 ساڵ   جۆرجیۆ كیلینی لەسەرەتای ئەم وەرزەوە لە ئەژنۆیدا توشی پێكانێكی قورس بووە و بەهۆیەوە تا مانگی 3ی ساڵی داهاتوو ناگەرێتەوە بۆ یاری كردن   كیلینی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرت ئاشكرای كرد: لەمانگی 2 یاخود 3ی ساڵی داهاتوو دەگەرێمەوە بۆ یاریكردن   باسی لەوەشكردووە: گەرانەوەم پەیوەستە بەچەند هۆكارێكەوە لەبەرئەوەی كاتێك باس لەو جۆرە پێكانە مەترسیدارە دەكرێت هەڵسەنگاندن دەكەین بۆ هەنگاوەكانی داهاتوو كە پێویستە پەیڕەوی بكەین   بەرگریكارەكەی یۆڤانتۆس وتیشی : پێشبینی ئەوە دەكەم بۆ ماوەی دوو ساڵی تر لەیاریكردن بەردەوام بم و ئەو كات سنورێك بۆ كاروانی یاریكردنم دادەنێم   لەوەڵامی پرسیارێك لەبارەی هیگواین و مانەوەی لەیۆڤانتۆس : كیلینی وتی: گۆنزالۆ هیگواین توشی شۆكی كردم   ئەمساڵ ویستی بەهەر نرخێك بێت لەیۆڤانتۆس بمێنێتەوە ئەوەی لەكاتێكدا ئاشكرا كرد كە یەكەم رۆژی بوو دوای گەرانەوەی لەماوەی خواستنەكەی لەیانەی چیڵسی ئینگلیزیەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە