کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیستەرسیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ساوسهامتۆنی گۆڵبارانكرد

.

11:20 AM - 26/10/2019

 لە میانی یەكەم رووبەروو بوونەوەی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا   لیستەرسیتی لە یاریگای سانت میرێز بووە میوانی ساوسهامتۆن   لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی لیستەر بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 10 شدا بینجامین چایلوێل گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد   دوای ئەو گۆڵەش بە تەنها 2 دەقیقە ناوبژیوان ریان بیرتراندی یاریزانی ساوسهامتۆنی بە كارتی سوور كردە دەرەوە   یاریزانانی لستەر سیتی توانیان سوود لە كەمی یاریزانانی یانەی بەرامبەر وەربگرن و لە دەقیقەكانی 17 و 19 شدا دوو گۆڵی تریان لە رێگەی یۆری تیلیمانس و ئیۆزی پیرێزەوە تۆماركرد   لە پێش تەواو بوونی گێمی یەكەمی یاریەكەش بە چەند دەقیقەیەك و بە دیاری كراوی لە دەقیقەكانی 39  و 45 دا ئیۆزی پیرێز و جەیمی ڤاردی دوو گۆڵی تریان بەخشیە یانەكەیان و ئەو گێمەش بە 5 گۆڵی بێ وەڵام كۆتاییهات   لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەمی یاریەكەش یاریزانانی لیستەر درێژەیان بە پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیاندا و لە دەقیقەی 57 یشدا ئیۆزی پیرێز هاتریكی خۆی و گۆڵی شەشەمی یانەكەی تۆماركرد كرد   دوای تەنها دەقیقەیەكیش لەو گۆڵە جەیمی ڤاردی گۆڵی دووەمی خۆی و حەوتەمی یانەكەی تۆماركرد   لە دەقیقەی 85 یشدا جەیمس مادیسۆن بە لێدانێكی راستەوخۆی جوان گۆڵی هەشتەمی بەخشیە لیستەر و لە دوا دەقیقەی یاریەكەشدا ڤاردی بە لێدانی سزا كۆتایی بە كەرنەڤاڵی گۆڵەكانی یانەكەی هێنا   سەرەنجام یانەی لیستەرسیتی بە 9 گۆڵی بێ وەڵام یانەی ساوسهامتۆنی دووچاری شكست كرد و بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ و بە شێوەیەكی كاتی بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكە سەركەوت   ئەمە جگە لەوەی لیستەرسیتی توانی ببێَتە یەكەم یانە لە دەرەوەی یاریگای خۆی گەورەترین بردنەوە لە مێژووی پریمەرلیگ تۆمار بكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە