کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچەی پلە باڵاكانی عیراق 50% كەمدەكرێتەوە

.

06:50 PM - 25/10/2019

 (عادل عەبدولمەهدی) سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان بۆ روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەخەینەگەڕ‌و مووچەی پلە باڵاكانیش لەسەدا 50 كەمدەكەینەوە.
سەرۆك وەزیرانی عیراق وەك دەست پێشخەریەك بەرامبەر دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان، وتارێكی پێشكەش كردوو وتی، داواكاریەكانی خۆپیشاندەران بەهەند وەردەگرین و بەرزترین خزمەتگوزاری پێشكەش بەخەڵكی دەكەین، چاكسازی ریشەی لە حكومەت دەكەین‌و بەشێوەیەكی كرداری گەندەڵی ریشەكێش دەكەین.
تەئكیدیشیكردوە، مووچەی بەرپرسانی باڵای عیراق لەسەدا 50 كەمدەكەیەنەوەو ئاستی مووچەكان لێك نزیكدەكەینەوە‌و لەرێگەی چەند پڕۆژەیەكەوە هەلی كار دەڕەخسێنین و مووچەی 130 هەزار دیناریی بۆ هەر بێكارێك دەبڕینەوە.
هەروەها كاركردن بەیاسایی نەوت‌و غاز‌و دورستكردنی سندوقی بیمەی كۆمەڵایەتی‌و ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدڕاڵی بەشێكی تر بوون لە بەڵێنەكانی عادل عەبدولمەهدی

5Pl8xIfkvEI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە