کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەی پێشمەرگەی هەولێری پاڵەوانی وەرزی رابردوو براوەبوو

.

01:02 PM - 25/10/2019

لە یەكەم هەفتەی یارییەكانی وەرزی تازەی خولی تۆپی پێی نایابی یانەكانی كوردستان  یانەی پێشمەرگەی هەولێری پاڵەوانی وەرزی رابردوو میوانداری یانەی شێروانەی كرد و یارییەكەشی لێبردەوە  یارییەكە لە كەشێكی باراناوی بەڕێوەچوو و لە خولەكی 20 عەبدوڵا سەربەست لە ڕێگەی لێدانی سزا پێشمەرگەی هەولێری بە گۆڵێك پێشخست / بەر لە كۆتایی هاتنی گێمی یەكەم جارێكی تر عەبدوڵڵا سەربەست گەرایەوە و ئەمجارە لەڕێگەی لێدانی راستەوخۆوە گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد و نیوەی یەكەم بە پێشكەوتنی یانەی میواندار كۆتایی هات  لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی شێروانە هەولێكی زۆریان دا بۆ یەكسانكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە  ئەگەرچی لە خولەكی 75 عەلی كاكە مینە لەڕێگەی لێدانی سزا گۆڵێكی بۆ شێروانە تۆماركرد  بەڵام ئەم گۆلە نەبووە ڕزگاركەری یانەكەی و دواجار پێشمەرگەی هەولێر یارییەكەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە شێروانە بردەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە