.
11:53 AM - 25/10/2019
لە دەسپێكی یارییەكانی وەرزی 2019 بۆ2020 ی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان و لە چوارچێوەی هەفتەی یەكەمی خولەكە یانەی هەندرێن لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی برایەتی كرد لەدەسپێكی یاریەكە تارادەیەك یاریزانانی برایەتی باشتربوون و ناوبژیوانیش لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن بەڵام بیلال ساڵح نەیتوانی یانەكەی بە گۆڵێَك پێشبخات و ئەو گێمە چۆن دەستی پێكردبوو هەربەوشێوەیە كۆتاییهات گێمی دووەمیش یارییەكە لە ئاستێكی لاواز بینرا و یاریزانانی هەردوو یانە نەیانتوانی گۆرانكاری لە ئەنجامەكە بكەن و یارییەكەش بەیەكسانبوون و بە بێ تۆماركردنی گۆڵ تەواو بوو هەر لە یاریەكەدا هەریەك لە یاریزانان موتەلیب محەمەدی یاریزانی هەندرێن و ژیار گۆڤەندی یاریزانی برایەتی دوای وەرگرتنی دووەم كارتی زەرد بەكارتی سوور كرانە دەرەوە .
SA1eUyrJ-c8
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە