کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەلجیكا پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی هەڵبژاردەكان كرد

.

11:48 AM - 25/10/2019

 یەكێتی تۆپی پێی جیهان ریزبەندییەكی نوێی هەڵبژاردەكانی جیهانی بڵاوكردەوە و تیادا هەڵبژاردەی بەلجیكا پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندییەكە كرد و گۆڕانكاریش بەسەر ریزبەندی 10هەڵبژاردەكەی یەكەمدا هاتووە   بەلجیكا بە كۆكردنەوەی 1755خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندییەكە بەهێزتركرد و دوای ئەویش هەڵبژاردەی فەرەنسا دێت بە كۆكردنەوەی 1726خاڵ و لە پلەی سێیەمیش هەڵبژاردەی بەرازیل دەبینرێت كە خاوەنی 1715خاڵەو پلەی چوارەمیش بۆ ئینگلتەرا ماوەتەوە بە كۆكردنەوەی 1651خاڵ   هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای پلەی پێنجەمی لە هەڵبژاردەی پورتوگال گرتووە و لە پلەی حەوتەمیش هەڵبژاردەی كرواتیا چۆتە شوێنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا كە بۆ پلەی هەشتەم دابەزیوە   هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش بۆ پلەی نۆیەم سەركەوتووە و جێگەی هەڵبژاردەی كۆلۆمبیای گرتۆتە كەلەم ریزبەندییە بۆ پلەی دەیەمی ریزبەندی دابەزیوە   شایەنی باسە هەڵبژاردەی عیراق 5پلە لە ریزبەندییەكە سەركەوتووە و بە كۆكردنەوەی 1327خاڵ پلەی 74ی ریزبەندی گشتی گرتووە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە