کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید دەستبەرداری یاریزانێكی دەبێت

.

11:47 AM - 25/10/2019

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئینگلتەراوە رایانگەیاند : یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی یاریزانێكی ئاگاداركردۆتەوە لەوەی ریزی یانەكە جێبهێڵێت كە وەرزی رابردوو لە پریمەرلیگەوە پەیوەندی بە میرینییگەوە كردبوو   براهیم دیاز لە زستانی  رابردوو لەبەرامبەر بڕی 22 ملیۆن پاوەند و بە گرێبەستێكی 6 ساڵی روویكردە یانەی ریاڵ مەدرید بەڵام بە هۆی ئەوەی دووچاری پێكان لە ژێكانی ئەژنۆی هات ماوەیەكی زۆر لە یاریكردن دووركەوتەوە   ئیتر لەو  كاتەوە یاریزانی ناوبراو بەشداری یارییەكانی یانەكەی نەكردووە و لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكە دووركەوتۆتەوە   دیاز لە پەیوەندیكردنی بە ریزەكانی یانەی ریاڵ مەدریدوە تا ئێستا 12یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی گۆڵێك  تۆماربكات و  دووگۆڵیشی  بۆ هاورێكانی دروستكردووە و لەم وەرزەشدا تەنها بەشداری لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی ریاڵ مایۆركا كرد و لەو یاریەشدا میرینگی دۆراندی و پێشەنگی ریزبەندی لەبەرژەوەندی بەرشەلۆنە لەدەستدا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە