.
10:26 PM - 24/10/2019
سەرچاوەیەكی تایبەت بە گەلی كوردستان هۆشداری دا لە بوونی پیلانێكی گەورە دژە بە كورد و سەرۆكایەتی كۆمار و دەزگای دژە تیرۆری ی.ن.ك , ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە كەناڵی عەهدی نزیك لە قەیس خەزعەلی لێپرسراوی میلیشیای عەسائب ئەهل ئەلحەق، لە ژێرنووسێكدا هەواڵێكی بێ نەمای بڵاوكردەوە , كە گوایە دەزگای دژە تیرۆری یەكێتی نیشتمانی كوردستان، چەند كوردێكی قەناس بەدەستی ناردووە بۆ بەغدا بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران, لە بەشێكی تری ئەو زانیارانەی بەگەلی كوردستان دراوە لەلایەن سەرچاوەیەكی تایبەتەوە هاوشێوەی كەناڵی عەهد چەند ماڵپەرێكی گومانلێكراوی تری عێراقییش، هێزەكانی سەرۆكایەتی كۆماریان تۆمەتبار كردووە بە ئامادەكاری بۆ روبەڕبوونەوەی خۆپیشاندەران كە بڕیارە، سبەینێ هەینی خۆپیشاندانی بەرفراوان لە بەغدا و شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق رێكبخەن, ئەم تۆمەتباركردنەی كورد و سەرۆكایەتی كۆمار و دەزگای دژە تیرۆر لە كاتێكدا، كە خودی میلیشیاكانی بەغدا و بەشێك لە میلیشیاكانیان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە تۆمەتباركراون بەوەی دەستیان هەبووە لە تیرۆركردنی خۆپیشاندەران و سەركوتكردنیان لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە