کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێم هیچ بڕە نەوتێكی تەسلیم بەبەغدا نەكردووە

.

06:51 PM - 24/10/2019

  وێرای ریككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ تەسلیمكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەپێی یاسای گشتی بودجە بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم هیچ بڕە نەوتێكی خۆی تەسلیم بە ناوەند نەكردووە.
لەوبارەیەشەوە فەیاز نعمە بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: كە بەرهەمی نەوتی ئێستای عیراق دەگاتە 4 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلی رۆژانەو لەو بڕەش نزیكەی 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلی لەرێگەی كێڵگە نەوتیەكانی باشورەوە لێ‌ هەناردەی دەرەوە دەكرێت.
وتیشی وێرای بەردەوامی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و یاسای بودجە بەڵام تائێستا هەرێم هیچ بڕە نەوتێكی تەسلیم بە وەزارەتی نەوت نەكردووە ئەمە لەكاتێكدا پێشتر بۆ یاسای بودجەی 2019 رێككەوتن كرابوو رۆژانە هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت تەسلیمی بەغدا بكات.
ئاماژەی بەوەشدا كە ئەوەی ئێستا لە وڵاتدا دەگوزەرێت ناكۆكە لەگەڵ یاسای بودجەی گشتی ئەمساڵ و وەزارەتەكەشیان چاوەرێی بریارو رێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەكە لەئێستادا گفتوگۆكانی لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ هەرێمدا دەستپێ كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە