کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوردەكردنی مریشك قەدەغە دەكرێت

.

06:27 PM - 24/10/2019

بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆییەوە  لە مانگی داهاتووەوە هاوردەكرنی مریشك قەدەغە دەكرێت و جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت وەبەرهێنان لە پرۆژە كشتوكاڵییەكاندا رووی لە زیادبوون كردووە.
لەمیانەی كۆبونەوەی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەرهەمی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی كراو بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەرهەم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێن.
لەو بارەیەشەوە  رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ئاشكرایكرد: كە بەهۆی زۆربوونی پرۆژە كشتوكاڵیەكان و بەرز بوونەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆوە بریاردراوە بۆمانگی داهاتوو هاوردەكردنی مریشك قەدەغە دەكرێت.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد، كە لە رێژەی بەروبومە هاوردەكراوەكاندا رەچاوی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی و كەمبوونەوەی خواستەكاندا كراوەو لەلایەن لیژنەكەشیانداوە بریاردراوە  بۆ مانگی (11)ی ئەمساڵ تەنها بڕی 800 تۆن ماسی و 500 تۆن گۆشتی سور هاوردە بكرێت.
 سەبارەت بەهاوردەكردنی ئاژەڵی زیندووش لیژنەكە دوو پێشنیاری خستۆتەروو  كە یەكەمیان بریتییە لەوەی هیچ برێك دیاری نەكرێت و رێگە بدرێت ئەو كۆمپانیاو بازرگانانەی كە پسپۆڕن لەبوارەكەدا لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەكان ئاژەڵ هاوردە بكەن یان رێگەی دووەم بگیرێتەبەر و ڕێگە بدرێت تەنها خاوەنی پرۆژەكانی ئاژەڵداری ئاژەڵ هاوردە بكەن ئەویش بەپێی مۆڵەتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە