کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار یاریزان ركابەری جوانترین گۆڵی چامپیۆنس لیگ دەكەن

.

04:07 PM - 24/10/2019

 دوای كۆتایی هاتنی یاریەكانی جەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا لیستی گۆڵە پاڵێوراوەكانی بۆ خەڵاتی جوانترین گۆڵی ئەو جەولەیە راگەیاند.
گۆڵی هەریەكە لە مارسیل سابیتزری یاریزانی لایپزیگ و كۆرینتین تۆلیسۆی یاریزانی بایرن میونشن و پاولۆ دیبالای یاریزانی یۆڤانتۆس و ئەلیكس چامپەرلینی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ لەناو گۆڵە پاڵێوراوەكانن بۆ بردنەوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵی جەولەی سێیەم.
ئەو چوار یاریزانە سەركردایەتی بردنەوەی یانەكانیان كرد بۆ تۆماركردنی بردنەوە لەم جەولەیە بەجۆرێك سابیتزر لەبردنەوەی لایپزیگ بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەبەرامبەر زینیت هاوكار بوو.
 بەهەمان شێوە گۆڵەكەی تۆلیسۆ لەبردنەوەی بایرن لەبەرامبەر ئۆڵمپیاكۆس بە3 گۆڵ بەرامبەر بە2 گۆڵ هاوكاربوو، بەڵام 2 گۆڵەكەی دیبالا توانی ئەنجامەكە لەبەرامبەر لۆكۆمۆتیڤ پێچەوانە بكاتەوە و بردنەوە بەیۆڤانتۆس ببەخشێت بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك و گۆڵی یەكەمی ئەو یاریزانە پاڵێوراوە، 2 گۆڵەكەی چامپەرلین لەناو بردنەوە گەورەكەی لیڤەرپوڵ بوو لەبەرامبەر خینك بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك و گۆڵی دووەمی بۆ خەڵاتە پاڵێوراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە